Kurdistan
سەعدیە..داعش بەرهەمە کشتووکاڵییەکانی ناوچەکە دەسوتێنێت
شانە نووستووەکانی تیرۆریستانی داعش لەسنوری ناخیهی سەعدیە، بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی جوتیاران دەسوتێنن.
شەوی ڕابردوو چەتەکانی داعش لە گوندی بەنی وەیس لە ناحیهی سەعدیە-ی سەر بە قهزای خانەقین لە پارێزگای دیالە، بەرهەمی جوتیارانیان سوتاند.
بەوتەی شایەتحاڵەکانی ناوچەکە، درەنگانی شەوی ڕابردوو چهكدارە تیرۆریستەکانی داعش لە گوندی بەنی وەیس نزیکەی (٢٠) دۆنم زەوی کشتوکاڵییان سوتاندووە، کە بریتین بوون لە بەرهەمی گەنم و جۆ.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەمە یەکەم جار نییە تیرۆریستان ئەو جۆرە کارانە ئەنجامدەدەن، لەماوەی رابردووشدا چەند جارێکی دیکە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان سوتانووە و جوتیاران زیانی ماددی زۆریان پێ گەیشتووە.