سەعدی پیرە : یەکیتی بێ منەتە
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگه‌یاند كه جارێكی دیكه كه‌ركوكییه‌كان به‌ده‌نگه‌كانیان كوردستانیبوونی شاره‌كه‌یان سه‌لمانده‌وه، یه‌كێتیش بێمنه‌ته له‌وه‌ی هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان بكرێت، ده‌شڵێت: ئه‌وانه‌ی له‌كه‌ركوك به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان نه‌كرد ده‌یانه‌وێت فیتنه بنێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "له‌دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12ی ئایار، هه‌ڵمه‌تێكی زاڵمانه له‌سه‌ر یه‌كێتیی هه‌یه، له‌كاتێكدا جگه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراقیش گله‌یی له‌سه‌ر ئهنجهكانی هه‌ڵبژاردن هه‌یه".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وتی: "بۆیه ئه‌گه‌ر گله‌یی هه‌یه رێگای راست و دروست كۆمسیۆنه كه لایه‌نه‌كان ده‌توانن له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای هه‌ڵبژاردن سكاڵا تۆمار بكه‌ن".
وتیشی: "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگی یه‌كێتی له ناوچه‌كانی هه‌ولێر، دهۆك، موسڵ به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو كه‌میكردووه، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵی تهزویرانهشی له‌و ناوچانه دراوه له‌ڕێی سكاڵاوه پێشه‌كه‌شی كۆمسیۆنمان كردووه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامین و به‌ته‌ئكید ئه‌نجامیشی ده‌بێت".
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "یه‌كه‌مجار نییه یه‌كێتی ده‌نگ دێنێت، چونكه پێشتر یه‌كێتی خاوه‌نی 49 كورسی په‌رله‌مان بوو، دواتر هاتوه‌ته سه‌ر 18 كورسی، به‌ڵام هیچ جارێك ئه‌و ههڵایهمان دروست نه‌كردوه، به‌ڵكو سكاڵا تۆماركراوه".
سه‌عدی پیره ڕوونیشیكرده‌وه كه "یه‌كێتی بێمنه‌ته له سه‌رتاسه‌ری عیراق و ئه‌و جێگایانه‌ی كه گله‌یی له‌شێوه‌ی هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان هه‌یه با بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووكیان نه‌كردووه، بۆ نانه‌وه‌ی فیتنه و ئاژاوه ده‌یانه‌وێت له كه‌ركووك بارودۆخێك درووستبكه‌ن".
ووتیشی: "ئه‌وانه‌ی خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینن كه له‌رێگای تێكبهردان و ناكۆكی له‌نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك كوردسییه‌كانی خۆیان به‌هێز بكه‌ن كارێكی خراپه و یه‌كێتیش نه‌خه‌وتووه، به‌ڵكو یه‌كێتی ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركووك بپارێزێت".
وته‌بێژی یه‌كێتی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه كه "كه‌ركووكییه‌كان به‌ده‌نگه‌كانی خۆیان جارێكی دیكه توانیان كوردستانی بوونی كه‌ركوك بسه‌لمێنن".
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقیشه‌وه، ڕایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه گفتوگۆ ده‌كه‌ین بۆ چۆنیه‌تی یه‌كخستنی به‌رنامه‌كانمان و شێوه‌ی گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، چوونكه تا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت ناتوانرێت گفتوگۆ‌و چۆنیه‌تی به‌شدار له‌حكومه‌تی عیراق ده‌ستپێبكرێت".
سه‌عدی پیره جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پۆستی سه‌رۆك كۆماری داهاتووی عیراق ده‌بێت بۆ كورد بێت، له‌ناو كوردیشدا پشكی هێزێكی گه‌وره ده‌بێت".