TR KU SO
FB X
Kurdistan

٤ کەس بە گومانی تەقەکردن لە شاری سنە لە لایەن دەزگای ئێستێخباراتەوە دەست بەسەرکران

سارا
Yazar
📅 17 Ekim 2018 16:37

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، پاش تەقە کردنی شەوی ڕابردوو لەلایەن چەکدارێکی نەناسراو بە جلی ڕەشەوە لە پارکی کودەکی ئاویەری شاری سنە ، سەر لە بەیانی دوێنێ سێشەممە، ١٦ی ئۆکتۆبەر، ٤ شاروەندی ئەو شارە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.

ناسنامەی یەکێک لە گیراوەکان: ئیدریس ڕەشوەندی، خەڵکی شاری سنەیە.

بە گومانی ئەوەی ئەم چوار کەسە دەستیان لەم تەقە کردنەدا هەبووە لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەرکراون .

شایانی باسە ، ئیدریس ڕەشوەندی کە یەکێک لە گیراوەکانە، نەخۆشی شێرپەنجەی گورچیلەی هەیە و تا ئێستا بە بێ ئەوەی زانیارییەک لە چارەنووسی بە بنەماڵەکەی بدرێت لە گرتووخانەی دەزگای ئێستێخباراتەوە دەست بەسەرە .

Paylas: