Kurdistan
سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە سەختی بریندار بوون
پەیامی کورد ... سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە سەختی بریندار بوون
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و یان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون
ئێوارەی دوێنێ دووشممە " ١٥ی جوونی ٢٠٢٠ " هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری دۆڵە تووی شاری سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ”ڕەسووڵ حەسەن زادە“ بە سەختی بریندار بووە.
هاوکات و لە سنوورەکانی بانە، کۆڵبەرێک بە ناوی “هادی ڕاستی“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بووە.
ڕۆژی ڕابردووش کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”قابیل مەرجانی ڕاد“ لەکاتی کۆڵبەری و بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست داوە