Kurdistan
سەفین دزەیی: نازانین به‌غدا بۆچی له‌پڕ بڕیاری گۆڕی
وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، کە نازانن به‌غدا بۆچی له‌پڕ بڕیاری گۆڕی، له بری (٢٠٠) ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی، ٣١٧ ملیار دیناری ناردووه بۆ موچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کە هیچ ڕێکكه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نەکراوە له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه كه بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان بێت.
دەشڵێت، هیوادارین ئه‌م رێکكه‌وتنه به‌رده‌وام بێت تا ته‌مه‌نی ئه‌م حكومه‌ته هه‌یه و هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و حكومه‌تی نوێ پێكدێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە پێشتر سەعد حەدیسی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندبوو، بەپێی ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم بڕیاریانداوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە سیستمی پاشەکەوت دابەشبکەن.