TR KU SO
FB X
Kurdistan

سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

Navas Jan
Admin
📅 24 Ocak 2021 00:51

پەیامی کورد ... سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

 

سێ هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی پیرانشار کە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ (نۆڤەمبەری ٢٠٢٠) دەستبەسەر کرابوون لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی گەرگولی خواروو سەر بە شاری پیرانشار بە ناوەکانی سەلاح ئاجی تەمەن ٥٠ ساڵ، شۆرش عەبدوڵڵانەژاد تەمەن ٣٣ ساڵ و نەجمە سوخەنوەر تەمەن ٣٠ ساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە هەر کام بە ٥ ساڵ بەندکرانی سزا دراون.

 

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم هاووڵاتیانە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەستبەسەر و دادگایی و حوکمیان بەسەردا سەپاوە.

 

Paylas: