TR KU SO
FB X
Kurdistan

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کران

Navas Jan
Admin
📅 13 Temmuz 2021 00:00

پەیامی کورد … سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کران

 

سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئورمیەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی تەمووزی ٢٠٢١، هێزە ئەمنییەکان لە شاری ئورمیە سێ هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی جەلال ئیبراهیمی خەڵکی گوندی “بەردەشک”، خورشید ئیبراهیمی خەڵکی “زێوە” و مامل عەبدی خەڵکی “نازناز” دەستبەسەر کردووە.

 

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە پیشاندنای بەرگەی دادوەری دەستەبسەر کراون و ئەگەری هەیە ژمارەی دەستبەسەر کراوەکان زیاتر بیت.

 

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان نادیارە.

 

Paylas: