Kurdistan
سێ هاووڵاتی سەر بە پارێزگای سنە لە لایەن دەزگای زانیاری ئێرانەوە دەست بەسەر کران
پەیامی کورد ... لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هێزەکانی سەر بە ئێستێخباراتی ئێران سێ هاووڵاتی خەڵکی کامیاران سەر بە پارێزگای سنە یان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان دوێنێ سێشەممە " ١ی ژانویەی ٢٠١٩ " ، سێ هاووڵاتی خەڵکی کامیاران بە ناوەکانی ”ڕەزا ئەسەدی“، ”فازڵ قەیتاسی“ و “هادی کەمانگەر” لەلایەن هێزەکانی ئێستێخباراتی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە ڕایگەیاند : هێزەکانی ئێستێخبارات ئەو سێ هاووڵاتیەیان پێش دەست بە سەر کردن داوەتە بەر لێدان و کوتان.
هەروەها ڕاگەێندراوە ئەو سێ هاووڵاتییە چالاکی بواری ژینگەپارێزین و ، بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.