TR KU SO
FB X
Kurdistan

یاسای قەرز كێشەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر دەكات

Navas Jan
Admin
📅 16 Aralık 2020 14:05

 پەیامی کورد ... یاسای قەرز كێشەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر دەكات

 

وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەرێمی كوردستان پابەندبوونی خۆی بە یاسای قەرز دەربڕیوە.

 

(نازم حەسەن) وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەنیازە كۆبوونەوەیەك بۆ تێپەڕاندنی بودجەی ساڵی (2021) ئەنجام بدات، وتیشی: حكومەتی هەرێم پابەندبوونی خۆی بەیاسای قەرزكردن دەربڕیوە.

 

وتەبێژەكەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشداوە، كە یاسای قەرزكردن دەبێتە چەتری هەموو ڕێككەوتنەكانی داهاتوو، ڕوونیشی كردۆتەوە، بودجەی فیدڕاڵی سەرجەم كێشەكانی نێوان ناوەندو هەرێم و داواكارییەكانی تر چارەسەر دەكات.

Paylas: