پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی دەست پێدەکات
پەیامی کورد ... پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی دەست پێدەکات
سبەینێ یەكشەممە، پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكات، كە لە قۆناغی یەكەمدا پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەپێی رێنمایی تەندرووستی دەست بە پرۆسەی خوێندن دەكەن و، لە مانگی داھاتووشدا قۆناغەكانی دیكە دەست بە خوێندن دەكەن.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند : لەسەر بڕیاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سبەی ٢٧ی مانگ، پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكات و سەرەتا پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە ھەموو بەشەكانیەوە لەناو ھۆڵی خوێندن دەست بە پرۆسەی خوێندن دەكەن بەپێی رێنمایی تەندرووستی، كە پێویستە دەمامك بەكار بێنن و ئاوی خواردنەوە و خواردن لە ماڵەوە لەگەڵ خۆیان ببەن و گردبوونەوە درووست نەبێت، هەروەها كافیتریاكان لەناو قوتابخانە دادەخرێن و پێویستە دانیشتنی قوتابیان بە جۆرێ: بێ ، كە یەک مەتر و نیوێك لە نێوانیاندا هەبێت.
سەرچاوەكە ووتیشی، ١٠/١٠خوێندنی قۆناغی یەكەم و دووەمی بنەڕەتی لەناو ھۆڵ دەست پێدەكات و، پۆلەكانی ٣ی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی بە شێوەی ئەلێكترۆنی دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن كراوە.