Kurdistan
سەقز/ سێ ئەندامی خێزانێک بەهۆی گازەوە گیانیان لەدەست دا
پەیامی کورد … سەقز/ سێ ئەندامی خێزانێک بەهۆی گازەوە گیانیان لەدەست دا
لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سێ ئەندامی خێزانێک بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازی بۆڕیی ماڵان لە ماڵەکەیاندا گیانیان لەدەست دا.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی (دەنگی شار) ئەمڕۆ شەممە 22/1/2022 ڕایگەیاند کە سێ ئەندامی خێزانێکی سەقزی لە گەڕەکی حاجیاوای ئەو شارە بەهۆی بڵاوبوونەوەی گاز لە ماڵەکەیاندا گیانیان لەدەست داوە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە قوربانییەکان دوو کچی 16 و 14 ساڵان و کوڕێکی 10 ساڵانن.
لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەهۆی نزمیی پلەکانی گەرماوە لە وەرزی زستاندا هاووڵاتییان بۆ گەرمکردنی ماڵەکانیان غاز بەکار دێنن و زۆر جاریش بەهۆی ناستانداربوون، یان خراپیی بۆڕی و سۆپا و ئامێرە غازییەکانەوە غاز دزە دەکاتە ناو ماڵی هاووڵاتییانەوە و دەبێتە هۆی خنکان و گیان لەدەستدانیان.