سەلیم جبوری: پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2018ـی عێراق نایاسایی و ناده‌ستورییه
سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2018ـی عێراق نایاسایی و ناده‌ستورییه و ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه.
جبووری له باره‌ی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گوتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه په‌سه‌ند ناكه‌ین چونكه هیچ پاساوێك بۆ بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌ماوه.
هه‌ر له‌میانه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌لیم جبووری گوتیشی په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی كوردستان داوایان كردووه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج بكرێت له‌گه‌ڵ پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكراشیكرد كه تاوه‌كو ئێستا 100 سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان تۆماركراوه، جبووری گووتیشی نوێنه‌ری پارێزگا وێرانبووه‌كان داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان ده‌كه‌ن.