کەسێک لە ڕووباری زێی گەورەدا خنکا
پەیامی کورد … کەسێک لە ڕووباری زێی گەورەدا خنکا
لە ناحیەی شیلادزێی سەربە قەزای ئامێدی، گەنجێک لە ناو ڕووباری زێی گەورەدا خنکا و تائێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆکلەوبارەوە ڕایگەیاند“ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر ٤ی ئێوارە، گەنجێک لەناو ئاوی ڕووباری زێی مەزن، لە نزیک گوندی هلورا لەسنووری ناحیەی شێلادزێ خنکا.
ئەو گەنجەی خنکاوە ناوی خەڵات زیادە و تەمەنی١٩ ساڵە، خەڵکی کۆمەڵگای وەلات ژێرییە لە دەڤەری بارزان.
ئەو گەنجەی ئەمڕۆ خنکاوە، بەمەبەستی گەشت و مەلەکردن چووەتە ئەو ناوچەیە و تاوەکو ئێستا تەرمی ئەو گەنجە نەدۆزراوەتەوە گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە.
بەپێی ئاماری بەرگریی شارستانیی دهۆک، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا حەوت کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک لە ئاوی رووبار و بەنداوەکانی پارێزگاکەدا خنکاون.