Kurdistan
سێ منداڵ لە ڕووباری زێی چووکە خنکان
پەیامی کورد ... سێ منداڵ لە ڕووباری زێی چووکە خنکان
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لە گوندی گردەرەشەی سەر بە قەزای خەبات سێ منداڵ، کە دوو کوڕ و کچێکن خنکان.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لە رووداوێکی خنکانکاندا لە گوندی گردەرەشە لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر سێ منداڵ، کە دوو کوڕ و کچێکن خنکان.
باس لەوەشکراوە، تەمەنی دوو کوڕەکە ١٠ و ١١ ساڵان بووە و کچەکەش تەمەنی نۆ ساڵ بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تیمەکانی بەرگری شارستانی تەرمەکانیان دەرهێناوەتەوە و رادەستی کەسوکاریان کراون.