TR KU SO
FB X
Kurdistan

سێ کاندیدی لیستی هاوپەیمانی چوونە نێو پارتی

📅 08 Mayıs 2018 17:54

چوار کاندیدی لیستە جیاوازەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک پاشەکشەیان لە کاندیدبوونیان ڕەوانەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە.

 

چوار کاندید كه‌ سێ له‌وان لە لیستى هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەرین و، ئەوی دیکەشیان بەربژێری لیستی یەکێتییە لە سنوورى قه‌زای ئامێدى چوونە نێو لیستى پارتى دیموكراتى كوردستان

كاندیده‌كانیش بریتین له‌ مه‌هدی شه‌مدین، به‌ختیار به‌رگاره‌یی و عیسمه‌ت مه‌جید له‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح كشاونه‌ته‌وه‌ .

هه‌روه‌ها خالید عه‌لی شامكی، كاندیدی لیستی یه‌كێتی كشاوه‌ته‌وه‌.

شایانی باسە  هه‌ر چوار كاندید ئه‌مڕۆ (سێشەممە، 8-5-2018) له‌ کۆنگره‌یه‌كى روژنامه‌ڤانیدا داوا له‌ ده‌نگده‌رانى خۆیان ده‌كه‌ن ده‌نگ به‌ لیستى پارتى بده‌ن.

Paylas: