ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
پەیامی کورد ... ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ئەیلوول، ساڵی نوێی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و به‌هۆی بونی ڤایرۆسی كۆرۆناشه‌وه، شێوازی ده‌وامكردن گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتوه.
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له قوتابخانه‌یه‌كى شارۆچكه‌ى (به‌حركه)ى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، زه‌نگى ده‌ستپێكى ساڵى تازه‌ى خوێندنى لێدا و له وتارێكدا گوتى: "خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ زەنگی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لێدەدەین، بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندنی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دواتریش خوێندنی پۆلی یەك و دووی بنەڕەتی دەست پێبكات".
دوای لێدانی زەنگی قوتابخانە لە قوتابخانه‌كه، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چەند پۆلێكی بەسەر كردەوە و لە نزیكەوە چاوی بە ئامادەكاری و گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان بۆ خوێندن و خۆپاراستنی قوتابی و مامۆستایان كه‌وت.
ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی رابردو، له ده‌ستپێكی ده‌وامدا ته‌نها پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی ده‌چنه پۆله‌كانی وانه خوێندن و به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی ده‌چنه‌وه خوێندنگه.
هه‌روه‌ها بەپێی بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی کوردستان، رۆژی ١٠ی مانگی داهاتوو ته‌نها قوتابیانی هه‌ردوو پۆلی ١ و ٢ی بنه‌ڕه‌تی ده‌چنه قوتابخانه‌كان و له پۆلی ٣ی بنه‌ڕه‌تیش تا ١١ی ئاماده‌یی به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی وانه‌كانیان ده‌خوێنن.