TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەوڵاوا/ سوپا دەستی بەسەر ١٠٠ سەر مەڕدا گرت

Navas Jan
Admin
📅 06 Şubat 2022 03:39

پەیامی کورد... سەوڵاوا/ سوپا دەستی بەسەر ١٠٠ سەر مەڕدا گرت

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێیەکان دوێنێ شەو هەینی ڕێکەوتی ٤ی شوباتی ٢٠٢٢، پاسگای هەنگی سەرسنووری "ملە خورد" لە ناوچەی "وەهار هانە" سەر بە گوندی دزڵی مەریوان دەستیان بەسەر ١٠٠سەر مەڕوماڵات گرت و خاوەن مەڕوماڵاتەکان بە ناوی"لوقمان شەفیعی" کە ویستوویەتی پێش لە تاڵانکردنیان بگرێت و خۆی و مەڕەکانی دەرباز بکات، دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایان گواستووەتەوە.

▪️تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی لوقمان شەفیعی و مەڕوماڵاتەکەی زانیارییەک لە دەستدا نییە.

Paylas: