سەرۆک بارزانی بە بۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی بڵاو کردەوە
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی بە بۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی بڵاو کردەوە
سهرۆك بارزانی، پهیامێكی پیرۆزبایی به بۆنهی سهری ساڵی تازهی زاینی و لهدایكبوونی حهزرهتی مهسیح دروودی خوای لهسهر بێت، ئاراستهی سهرجهم كریستیانهكانی ههرێمی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
دهقی پهیامهكه
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح، درودی خوای لەسەر بێت، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان دەكەم و ئومێدی ئەوەیش دەخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بەڕێ بكەن. هیوادارم ئەو بۆنەیە دەستپێكێك بێت بۆ ئەوەی هەموو مرۆڤایەتی لە ستەمكاری و پەتا و ناخۆشییەكان ڕزگار ببێت و، ئاشتی و ئارامی و پێشكەوتن لە ناوچەكەمان و جیهاندا بەرقەرار بێت.
مسعود بارزانی
٢٤ـی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٠