TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکانی شاری سەدر دەکات

📅 07 Haziran 2018 19:13

سەرۆک بارزانی ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکانی شاری سەدر دەکات و سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە دەكات و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازێ.

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی شەوی ڕابردووی شاری سەدر دەكەین كە بووەتە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی بێتاوان. سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.

ئەو هێرشە تیرۆریستییە نیشانەی ئەوەیە كە هێشتا داعش و تیرۆر کۆتاییان نەهاتووە وەک بانگەشەی بۆ دەکرا و تائێستاش تیرۆریستان هەڕەشەن بۆسەر ئاساییش و ژیانی هاووڵاتیان.

مەسعوود بارزانی

٧ـی ٦ـی ٢٠١٨

Paylas: