TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی لە هەولێری پایتەخت پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کرد

سارا
Yazar
📅 15 Ocak 2019 17:33

پەیامی کورد  ...  سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئێف لۆدریان کرد .

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 15-1-2019 سەرۆک مەسعوود بارزانی لە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئێف لۆدریان کرد .

سەرۆک بارزانی هەروەها لەگەڵ شاندی یاوەری وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لۆدریان چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا .

لەم چاوپێکەتنەدا باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و کونسووڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو کەسی دیپلۆماتی ئەو ووڵاتە بەشدار و ئامادە بوون .

لۆدریان دوێنێ گەیشتبووە بەغدا و دواتر سەفەری هەرێمی کوردستانی کرد .

Paylas: