TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی لە سەر ڕووداوەکەی مێردین پەیامێکی بڵاو کردەوە

Navas Jan
Admin
📅 20 Ocak 2023 00:31

پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی لە سەر ڕووداوەکەی مێردین پەیامێکی بڵاو کردەوە

سەرۆک بارزانی پەیامێکی لەبارەی ڕووداوی هێرشكردنە سەر چەند هاووڵاتییەکی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای مێردینی توركیا بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی هاتووە: "بە ڕووداوی هێرشكردنە سەر چەند هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای مێردینی توركیا زۆر خەمبارم، سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو پەلامارە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".

هەروەها سەرۆک بارزانی راشیگەیاندووە: "لەوە دڵنیام حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیا هەوڵی جددی و تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ڕاستییەكانی ئەو ڕووداوە ئاشكرا بكرێن و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن".

Paylas: