TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی قەوڵتاسەوە بڵاو کردەوە

Navas Jan
Admin
📅 28 Ocak 2021 14:24

پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی قەوڵتاسەوە بڵاو کردەوە

 

سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یاران (جەژنی قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان ئاراستەی خوشك و برایانی كاكەیی كوردستان کرد.

 

دەقی پەیامەکە:

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یاران (جەژنی قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كاكەیی كوردستان دەكەم. هیوادارم هەموو جەژنەكانیان لە ئاسوودەیی و ئارامیدا بكەنەوە و هەردەم دوور بن لە ناخۆشی و كۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت كە لە ماوەی ڕابردوودا خوشك و براییە كاكەییەكانمان و پێكهاتەكانی تر لە دەست تیرۆریستان بینیویانە.

 

هیوای خۆشی و كامەرانیتان بۆ دەخوازم

 

مسعود بارزانی

٢٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢١

Paylas: