TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 08 Mart 2022 17:00
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە 

سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى به‌ بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانی ئافره‌تان، په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌: "پێزانینم بۆ فیداکاری و ڕۆڵی بەرزی ئافرەتانی کوردستان لە شۆڕش و خەباتی گەلەکەماندا هەیە".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8/3/2022، سه‌رۆك بارزانى بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، لە هەژماری فەرمیی خۆی، لە تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (تویتەر)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئافرەتانی کوردستان و جیهان کرد و ده‌ڵێت: "بە بۆنەی هەشتی مارس پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم، پێزانینم بۆ فیداکاری و ڕۆڵی بەرزی ئافرەتانی کوردستان لە شۆڕش و خەباتی گەلەکەماندا هەیە".

Paylas: