TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 05 Ekim 2019 20:38

پەیامی کورد    ...    بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایی)ـی ئێزیدی پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی ئێزیدیی كوردستان و هەموو جیهان دەكەم. ئومێدی ئەوە دەخوازم كە خوشك و برا ئێزیدییەكانمان هەموو جەژن و خۆشییەكانیان لە كەشێكی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بكەن و كۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت كە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی زوڵمی تیرۆریستان چێشتوویانە.

لەو بۆنەیەدا وێڕای جەختكردنەوە لە پابەندبوونمان بە هەموو بنەماكانی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە كوردستان بە پێویستیشی دەزانم جارێكی تر پشتیوانیی خۆم بۆ داواكاریی و مافی ڕەوای خوشك و برا ئێزیدییەكان ڕابگەیێنم و هیوای ژیانێكی ئاشتیانە و بەختەوەریان بۆ دەخوازم.

جەژنتان پیرۆز و بمێنن بە خێر و خۆشی

مسعود بارزانی

5ـی 10ـی 2019

Paylas: