Kurdistan
سەرۆک بارزانی و باڵوێزی ئەڵمانیا بارودۆخی سیاسی عێراقیان تاوتوێ كرد
پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی و باڵوێزی ئەڵمانیا بارودۆخی سیاسی عێراقیان تاوتوێ كرد
سهرۆك بارزانی پێشوازی له باڵوێزی ئهڵمانیا له عێراق كرد و بارودۆخی سیاسی عێراق و ههنگاوهكانی پێكهێنانی حكوومهتی نوێی عێراقیان تاوتوێ كرد.
ئهمڕۆ سێشەممە 21/6/2022، لە سەڵاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارتین جاگێر باڵوێزی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
هەر لەو دیدارەدا مەترسییەکانی ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیونی سەربازیی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و دەرئەنجامەکانی تاوتوێ کرا، هاوكات جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرایەوە.
بارودۆخی شنگال و دۆخی ئاوارەکانی شنگال تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.