Kurdistan
سەرۆک بارزانی و بزووتنەوەی بابلیون جەخت لە پاراستنی مافی پێکهاتەکانی عێراق دەکەنەوە
پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی و بزووتنەوەی بابلیون جەخت لە پاراستنی مافی پێکهاتەکانی عێراق دەکەنەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی شوباتی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی بزووتنەوەی بابلیون بە سەرۆکایەتی ڕەیان کلدانی کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی و دوایین پێشهاتەکانی ناو پرۆسەی عێراق تاوتوێ کرا.
هەر لەو دیدارە جەخت لە بایەخی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی پێکهاتەکانی عێراق و هەماهەنگی و لە یەک نزیک بوونەوەی نێوانیان کرایەوە.
لە بەشێکی تری ئەو دیدارە شاندی میوان پێزانینی بۆ ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە پاڵپشتیکردنی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان هەبوو.