TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی و شاندێکی پەرلەمانتارانی سەربەخۆی عێراق کۆ بوونەوە

Navas Jan
Admin
📅 05 Haziran 2022 21:16

پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی و شاندێکی پەرلەمانتارانی سەربەخۆی عێراق کۆ بوونەوە

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی سەربەخۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥/٦/٢٠٢٢، لە سەلاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە شاندی نوێنەرانی پەرلەمانتارە سەربەخۆکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و چەقبەستوویی ناو پرۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێکران و شاندی میوان دەستپێشخەرییەکیان بۆ ڕزگاربوون لە قەیران و ئاستەنگەکانی ناو پرۆسەی سیاسیی عێراق خستە ڕوو.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەوە کرایەوە کە بەردەوامبوونی قەیرانی سیاسی مەترسیی جددی لەسەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و سەقامگیریی عێراق دروست دەکات.

Paylas: