TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی به‌لجیكا لە عێراق کرد

Navas Jan
Admin
📅 21 Haziran 2022 19:30

پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی به‌لجیكا لە عێراق کرد

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ باڵوێزی به‌لجیكا له‌ عێراق كرد و بارودۆخی سیاسی عێراق و كۆسپه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ سێشەممە 21/6/2022، لە سەڵاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی بەلجیکا لە عێراق كرد كه‌ بەبۆنەی کۆتاییهاتن بە ئەرکەکانی و ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندە سیاسییەکانی عێراق و کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باڵیۆزی بەلجیکا وێڕای جەختکردنەوە لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا سوپاسی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و گەلی کوردستانی کرد کە لە ڕۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بەسەر ئاوارە و لێقەوماواندا کردووەتەوە.

بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.

Paylas: