TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات

Navas Jan
Admin
📅 08 Ocak 2024 20:13

پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات


سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق كرد، باڵوێزی فەڕەنسا سوپاسی ڕۆڵ و پشتگیریی بەردەوامی سەرۆک بارزانیی کرد، لەو ماوەیەی کە وەک باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق کاری کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 8/1/2024، سەرۆک بارزانی لە سەلاحەددین، پێشوازیی لە ئیریک شۆڤالیێ، باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا باڵوێزی فەڕەنسا کە بە مەبەستی ماڵئاویی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆک بارزانیی کردبوو، خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری سەرۆک بارزانی نیشان دا و سوپاسی ڕۆڵ و پشتگیریی بەردەوامی سەرۆک بارزانیی کرد، لەو ماوەیەی کە وەک باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق کاری کردووە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، باس لە بارودۆخی سیاسی و ئاڵۆزییەکانی عێراق و ناوچەکە و ڕووداوەکەکانی ئەم دواییانە کران و بیروڕا لەبارەی دۆخەکە بە گشتیی ئاڵوگۆڕ کران.

هەر لەو دیدارەدا، سەرۆک بارزانی سوپاسی ڕۆڵی بەرچاوی باڵوێزی فەڕەنسای کرد، کە توانی پەیوەندییەکی باش و بەرچاو لەگەڵ هەموو لایەنە عێراقی و کوردستانییەکان دروست بکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا.

پەیوەست بە بارودۆخی عێراقیش، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە، کە پێویستە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق پارێزگاری لە ئەمن و ئاسایشی عێراق بکات و یاسا سەروەر بێت، پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و ڕێکارەکانی باشترکردنی ئەم پەیوەندییانە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

Paylas: