TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد

سارا
Yazar
📅 02 Haziran 2020 20:52

پەیامی کورد     ...    سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی ٦ـی ٢٠٢٠ سەرۆك مەسعود بارزانی لە بارەگای خۆی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا کرد.

لە دیدارێكدا باس لە بارودۆخی سیاسی و دوا هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەت لە عێراق و پەیوەندییەکانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.

هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر سەرهەڵدانەوەی جموجۆڵەکانی داعش و گرفت و کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و مەسەلەی کۆچبەر و ئاوارەکان.

شایانی باسە بەڕێز باڵیۆزی ئەمریکا ڕۆڵی ئیجابی سەرۆک بارزانی لەو مەسەلانە و لە ڕووی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستاندا بەرز نرخاند.

Paylas: