TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی دەکات

سارا
Yazar
📅 11 Nisan 2021 18:07

پەیامی کورد     ...     سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۱ـی نیسانی ۲٠۲۱ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد ئەبولغەیت ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی ئامانجی سەردانەکەی بۆ عێراق و دیداری لەگەڵ سەرۆکایەتەکانی عێراق بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو. هیوای ئەوەشی خواست کە عێراق بتوانێ دوور لە دەستوەردانی دەرەکی بەرەو سەقامگیری هەنگاو بنێت و جەختیشی لە گرنگیی پەیوەندیی نێوان وڵاتانی عەرەبی و عێراق کردەوە.

هەر لەو دیدارەدا هەر دوولا بیروڕایان لەبارەی تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێکەوەژیان و پێویستی چەسپاندنی بنەماکانی شەراکەت لە عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.

هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر و هزری توندڕۆیی لەسەر عێراق و وڵاتانی ناوچەکە تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.

Paylas: