TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراق کرد

Navas Jan
Admin
📅 17 Kasım 2021 18:01


پەیامی کورد … سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراق کرد

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، پێشوازیی له‌ سەرۆك كۆماری عێراق كرد، له‌ دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17/11/2021 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كرد، له‌ دیداره‌كه‌دا، بارودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كران.

ڕێگەچارەكان بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و تێپەڕاندنی تەحەددیات و پرسە هەنووكەییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، چه‌ند تەوەرێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوون.

Paylas: