Kurdistan
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/10/4 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و فەریق عەبدۆلئەمیر یارەڵڵا سوپاسالاری عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرینگی هەماهەنگی ئەمنیی تاووتوێ کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم . جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وحکوومەتی فیدراڵی کرایەوە لە سەر بنەمای دەستوور.