TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵوێزی ڕووسیا کرد

Navas Jan
Admin
📅 31 Ekim 2022 19:24

پەیامی کورد...سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵوێزی ڕووسیا کرد

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق كرد و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانیان تاوتوێ كرد.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 31/10/2022، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای کۆتاییهاتنی بنبەستی سیاسی و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، تاوتوێ کران.

 

پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و گرنگیی ڕووبەڕووبوونەوەی کار و کردەوە تیرۆریستییەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

Paylas: