TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە

سارا
Yazar
📅 02 Kasım 2023 07:11
پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە

چوارشەممە 11/1 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرینگی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە بەتایبەتی کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێم داتا و زانیاری وورد و پشت بەستن بە بەڵگە یاسایی و دەستوورییەکانیان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ کردووە و هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پاراستنی باڵیۆزخانە و نێردە دیپلوماتییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

Paylas: