TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد

Navas Jan
Admin
📅 07 Temmuz 2021 01:01

پەیامی کورد… سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد

 

ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی تەمووزی ٢٠٢١، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جەنەرال ریچارد بێل جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

 

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و سووریا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران.

 

هەروەها جەخت لە پێویستی و گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانان کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر لە ناوچەکەدا .

Paylas: