TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ کرد

Navas Jan
Admin
📅 07 Ağustos 2023 19:00

پەیامی کورد... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ کرد


ئه‌مڕۆ دووشەممە 7/8/2023، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ ڤۆلکەر تورک، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوە دا کە گەلی کوردستان، لە درێژایی مێژوودا دووچاری چەندین کۆمەڵکوژی و جێنۆساید و پێشێلکردنی مافەکانی بووەتەوە و قوربانییەکی زۆری لەپێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی داوە، بۆیە زۆر بە گرنگییەوە لە پرنسیپەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەهاکانی ئازادی و دیموکراسی دەڕوانێت و داوا دەکەین کۆتایی بە پێشێلکردنی مافەکانی گەلەکەمان بێت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یارمەتیمان بدات بۆ دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانمان و پێویستە ڕێگە بگرن لە دووبارەبونەوەی کارەسات و جینۆسایدکردنی خەڵکی کوردستان.

مەسرور بارزانی کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییە گشتگیرەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خستە ڕوو، بەتایبەتی پلانی پەسەندکراوی پێنج ساڵەی حکوومەتی هەرێم تایبەت بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و توندڕۆیی و بەتایبەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان. دووپاتیشی کردەوە کە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پەرەپێدانی کولتووری بە یەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان، بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ، سوپاسی هاریکاری و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بەتایبەتی لە بواری پاراستنی مافەکانی مرۆڤ .

بەرەنگاربوونەوەی لێکەوتە نەرێنییە هەمەلایەنەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ژیانی مرۆڤ و برەودان بە هۆشیاریی ژینگەپارێزی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

Paylas: