TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد

سارا
Yazar
📅 23 Ocak 2020 18:18

پەیامی کورد    ...   ئەمڕۆ پێنج شەممە 2020/1/23، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلعوبەیدی، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق، بەتایبەتی لە بواری وەرزشی کرا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کێشە و ئاستەنگە سیاسییەکان نەبنە رێگر لە بەردەم بەهێزکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، بە تایبەتیش بەشداری زیاتری هەرێمی کوردستان لە چالاکی وەرزشی عێراقی و نێودەوڵەتیدا.

وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق ئامادەیی وەزارەتەکەی دەربڕی بۆ پێشخستنی پەیوەندییە وەرزشییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی زیاتری چالاکییەکان لەم بوارەدا.

Paylas: