TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبووەوە

Navas Jan
Admin
📅 15 Ocak 2023 20:32


پەیامی کورد... سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبووەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کۆبووەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ کران.

Paylas: