TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیاوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیشت

سارا
Yazar
📅 30 Eylül 2022 13:36
پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیاوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیشت

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 29ی ئەیلوول، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە لۆرد تاریق ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان پێگەیشت .

لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ھێرشی ئەم دواییەی کرایە سەر ھەرێمی کوردستان كرا.

سەرۆکی حکوومەت، پێزانینی خۆی بە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا گەیاند بۆ بە تووندی سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران. هەردوولا هێرشەکەیان بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری ووڵات ناوبرد.

لۆرد ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها هاوخه‌می خۆی بۆ گیان لەدەستدانی هاووڵاتییانی‌ بێ تاوان له‌ هێرشه‌كەدا دەربڕی.پاڵپشتی بەریتانیاشی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی دووپاتکردەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی لە پەیوەندییەکی بەردەوامدا بن.

Paylas: