TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد

سارا
Yazar
📅 19 Ekim 2023 07:19
پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد

چوارشەممە 10/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سێرج دیکشن باڵیۆزی نوێی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بە بۆنەی دەست بەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست .

هەر لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەلجیکا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە پێویستی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

Paylas: