TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئاڵمانیا لە عێراق کرد

سارا
Yazar
📅 10 Ekim 2023 07:31
پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئاڵمانیا لە عێراق کرد

دووشه‌ممه‌ 10/9 مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ كریستیانه‌ هۆمان باڵیۆزى نوێى ئاڵمانیا له‌ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. سەرۆکی حکوومەت هەروەها سوپاسی هاوکاری و پشتیوانی ئاڵمانیای لە هەرێمی کوردستان کرد.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان و گشت پێکهاتەکان لە چوارچێوەی دەستووردا.
باڵیۆزی ئاڵمانیا ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.

Paylas: