Kurdistan
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە جۆ بایدن کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە جۆ بایدن کرد
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی جۆ بایدن دەکات بە بۆنەی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی وەك 46ـه‌مین سه‌رۆكی ئەمەریکا.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، نێچیرڤان بارزانی نووسیویه‌تی: "ده‌مه‌وێت به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رۆك جۆ بایدن و كامالا هاریسی جێگره‌كه‌ی بكه‌م له ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونه مێژووییهكهیاندا".
راشیگەیاندووە: "له سه‌ركردایه‌تیكردنی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم و ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا كار بكه‌ین".