TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی بە سەرۆكی پارتی هەڵبژێردرا

Navas Jan
Admin
📅 03 Kasım 2022 18:43

پەیامی کورد... سەرۆك بارزانی بە سەرۆكی پارتی هەڵبژێردرا

 

لە كۆنگرەی چواردەمینی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرۆك بارزانی بە سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بە جێگری سەرۆكی پارتی هەڵبژێردران.

 

لەمبارەیەوە كرمانج عەبدوڵا، ئەندامی كۆنگرەی پارتی ئاشكرای كرد، لە كۆنگرەدا سەرۆك بارزانی پێشنیازی كردووە، نێچیرڤان بارزانی بە جێگری یەكەم و مەسرور بارزانی بە جێگری دووەمی پارتی هەڵبژێردرێن.

 

هاوكات ئەوەشی بۆ كەناڵی (كوردستان24) دووپات كردۆتەوە كە لە كۆنگرەدا سەرۆك بارزانی بە سەرۆك و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانیش بە جێگری سەرۆكی پارتی هەڵبژێردراون.

 

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆنگرەی چواردەمینی پارتی بە بەشداریی نزیكەی هەزار ئەندام لە شاری دهۆك دەستی پێكرد و چاوەڕوان دەكرێت تا ڕۆژی شەممە بخایەنێت.

Paylas: