TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە

سارا
Yazar
📅 28 Eylül 2019 19:49

پەیامی کورد   ...    ئەمڕۆ شەممە 28ـی 9ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خولی چوارەمی پارلەمانی كوردستان كۆبۆوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی لە سەر ئەرك و ماندووبوونی ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی لە خولی چوارەمی پەرلەمان كرد و جەختی لەوە كردەوە كە فراكسیۆنی پارتی لە خولی پێشووی پەرلەمان لە بارودۆخێكی هەستیار و دژواری سیاسیدا كاری خۆیان بە باشی ئەنجام داوە و ماندووبوونیان جێگای پێزانینە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی تیشکی خستە سەر پڕۆسەی سیاسی كوردستان و ویستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەنگاونان بەرەو كوردستانێكی بەهێز شی كردەوە. لە بەشێكی دیكەی ئەو دانیشتنەدا سەرۆك بارزانی بۆچوونی خۆی لەمەڕ گفتوگۆ و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

Paylas: