Kurdistan
سەرۆك بارزانی و خەمیس خەنجەر کۆ بوونەوە
پەیامی کورد... سەرۆك بارزانی و خەمیس خەنجەر کۆ بوونەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئابی 2022، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانێتیی سیادە كرد.
لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد و، جەخت لەسەر هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوانیان كرایەوە بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسی.
هەر لەو دیدارەدا پەیوەست بە قەیرانی سیاسیی عێراق، هەردوولا ئەوەیان دووپات كردەوە كە هەر دەستپێشخەری و هەنگاوێكی نوێ پێویستە بە ئاراستەی باشتركردنی دۆخی سیاسیی عێراق و كۆتایهاتنی قەیرانی سیاسی بێت.
لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاوێكی باشە بە مەرجێك كە هەموو لایەك پابەندی ئەنجامەكانی بن.