TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق کرد

Navas Jan
Admin
📅 27 Temmuz 2022 18:18

پەیامی کورد... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق کرد

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازیی له‌ باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق كرد و دوایین پێشهاتەكانیان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27/7/2022 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە مایك برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و بابەتی پۆستی سەركۆمار و سەرۆك وەزیرانی ئاییندەی عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ، پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و حكوومەتی داهاتوو جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە پڕۆگرامەكانی حكوومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای دەستوور و بەپێی پڕەنسیپەكانی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان بێت.

هەر لەو دیدارەدا باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق وێڕای ئاماژەدان بە ڕووداوی تۆپبارانكردنی دەڤەری زاخۆ جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی پشتگیریی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریاش تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.

Paylas: