سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی بهریتانیا لە عێراق کرد
پەیامی کورد... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی بهریتانیا لە عێراق کرد
ئهمڕۆ له سەڵاحەدین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی نوێی بهریتانیا لە عێراق كرد و هەنگاوەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و تەحەددیات و ئاستەنگەكانی بەردەم پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ كرا.
ئهمڕۆ 5/6/2022، له سهڵاحهدین سهرۆك بارزانی، پێشوازی له مارك برایسن ڕیچاردسۆن، باڵوێزی نوێی بهریتانیا له عێراق كرد و لە دیدارێكدا كە دێڤید هانت، كونسوڵی بهریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، هەنگاوەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و تەحەددیات و ئاستەنگەكانی بەردەم پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ كرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بڕیارەكانی دادگەی فیدڕاڵیی عێراق و سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە پابەندبوون بە دەستوور و گفتوگۆ چارەسەری گرفت و قەیرانەكانی عێراقە. پەیوەست بە بارودۆخی سیاسیی هەرێم و مافی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، سەرۆك بارزانی پابەندبوونی خۆی بەرامبەر پاراستنی مافی هەموو پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بهریتانیا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوە بوو و باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراق پابەندبوونی وڵاتەكەی بە ئەنجامەكانی سەردانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بۆ بهریتانیا و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا دووپاتكردەوە.