TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات

سارا
Yazar
📅 01 Şubat 2021 20:05

پەیامی کورد     ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات

ڕۆژی دووشەممە ١ـی شوباتی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ستێڤن هیكی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا كە جەیمز سۆرنتن كونسووڵی بەریتانیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخ و دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە خرایە بەر باس و گفتوگۆ. پەیوەست بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداش هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە پێویستە گرفتەكان لە چوارچێوەی دەستوور و لە ڕێگەی دیالۆگ چارەسەر بكرێت.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەختی لە بەردەوامی ووڵاتەكەی كردەوە لە پاڵپشتیكردنی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

Paylas: