TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق دەكات

سارا
Yazar
📅 28 Ocak 2021 19:36

پەیامی کورد      ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی خۆی بۆ دەستبەكاربوونی ئیدارەی تازەی ئەمریكا بە باڵیۆزی ئەو ووڵاتە گەیاند و هیوای فراوانتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لای خواست.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق جەختی لە بەردەوامی و هەماهەنگی نێوان ووڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان و هەروەها پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە.

بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

Paylas: